په‌رِله‌مانى توركیا ماوه‌ى هێرشى سوپاى توركیاى بۆسه‌ر په‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى سنور درێژ كرده‌وه‌

په‌رِله‌مانى توركیا ماوه‌ى هێرشى سوپاى توركیاى بۆسه‌ر په‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى سنور درێژ كرده‌وه‌

گولاَن/ساڵح محمد
په‌رِله‌مانى توركیا رِه‌زامه‌ندى نواندا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت دان به‌ سوپاى توركیا به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان و رِاوه‌دونانیان.

له‌دانیشتنێكى داخراودا په‌رِله‌مانى توركیا برِیارى دا كه‌ رِێگه‌ به‌ سوپاى توركیا بدات بۆ درێژه‌دان به‌ چالاكیه‌كانى دژى پارتى كرێكارانى كوردستان و كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه‌ی ماوه‌ى زیاتر له‌ 25 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ كۆى 550 په‌رِله‌مانتارى توركیا 425 په‌رِله‌مانتار ده‌نگیان بۆ ئه‌و پرِۆژه‌ دا و 18 په‌رِله‌مانتار دژى ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ بون و په‌رِله‌مانتارێكیش رِێگه‌ى پێنه‌درا ده‌نگبدات.

به‌پێی ئه‌م برِیاره‌ى په‌رِله‌مان سوپاى توركیا ده‌توانێت درێژه‌ به‌چالاكیه‌كانى بدات دژى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى توركیا.
Top