په‌كه‌كه‌: ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانى درێژه‌ به‌ ئاگربه‌ست ناده‌ین

په‌كه‌كه‌: ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانى درێژه‌ به‌ ئاگربه‌ست ناده‌ین

گولاَن/ساڵح محمد
پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تى توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌وا ئاماده‌ نیین ماوه‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌ى كه‌ رِایانگه‌یاندوه‌ درێژى بكه‌نه‌وه‌.

به‌رپرسانى پارتى كرێكارانى كوردستان داوا له‌ حكومه‌تى توركیا ده‌كه‌ن كه‌ وه‌لاَمى ئه‌رێی ئاگربه‌سته‌كه‌یان بداته‌وه‌ و كێشه‌ى كورد له‌ توركیا به‌ ئاشتى چاره‌سه‌ر بكات.

به‌رپرسێكى په‌كه‌كه‌ رِایگه‌یاند:
تا ئێستا حكومه‌تى توركیا وه‌لاَمیكى ئه‌رێی نه‌بوه‌ بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ یه‌كلایه‌نه‌ی كه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان رِایگه‌یاندوه‌ ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانى بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌وا ناچارده‌بین ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ هێرش بۆ سه‌ر توركیا و شه‌رِ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌.

له‌كۆتاییدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ له‌ په‌رِله‌مانى توركیا به‌ كارێكى خراپ ناوزه‌ندكرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ درێژكردنه‌وه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رِله‌مانى توركیا به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ حكومه‌تى توركیا نایه‌وێت كێشه‌ى كورد به‌ ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به‌و شه‌رِ و ناكۆكیه‌ بهێنرێت.
Top