ئێران رِه‌تى ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ رِوسیا و چین كه‌م بكاته‌وه
سه‌رۆكى لیژنه‌ى سیاسیه‌تى ده‌ره‌وه له په‌رِله‌مانى ئێران رِه‌تى كرده‌وه ولاَته‌كه‌ى چاوبخشێنێته‌وه به په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ چین و رِوسیا و په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ولاَته به‌رته‌سك بكاته‌وه.
"عه‌ئه‌دین بوجردی" سه‌رۆكى لیژنه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌یی له په‌رِله‌مانى ئێران رِایگه‌یاند:
ئێران ئاماده نییه په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ردو ولاَتى چین و رِوسیا كه‌مبكاته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو ولاَته ده‌نگیان له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر دا به‌سه‌ر ئێران له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوه.
بوجردی رِه‌تى كرده‌وه كه سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران و گوشاره ده‌ره‌كیه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر هاولاَتیانى ئێران هه‌بێت و كاردانه‌وه‌ى خراپی له‌سه‌ر ئه‌و ولاَته هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشى: هه‌رچه‌نده رِه‌خنه‌ى زۆر له سیاسیه‌تى چین و رِوسیا ده‌گیرێت له‌لایه‌ن په‌رِله‌مانتارانى ئێرانه‌وه به‌لاَم په‌یوه‌ندیه‌كان وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و كه‌م ناكرێته‌وه.