ئه‌مه‌ریكا داوا له ئێران ده‌كات زیندانیه سیاسیه‌كان ئازاد بكات
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له حكومه‌تى ئێران كرد كه پابه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت و مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل نه‌كات.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه پێویسته حكومه‌تى ئێران مافی مرۆڤ پێشێل نه‌كات كه له ده‌ستورى ولاَتهكهى خۆى و یاسا نێودهوڵهیتهكان ئاماژه‌ى پێكراوه، و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ بوه‌ته هۆى دژایه‌تى كردنى ئێران له‌لایه‌ن ولاَتانى جیهانه‌وه، و نابێت هیچ كه‌سێك به‌هۆى بۆچى جیاوازه‌وه زیندانى بكرێت.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له حكومه‌تى ئێران كرده‌وه كه زیندانیانى سیاسی ئازاد بكات و كه‌س له‌به‌ر هۆكارى سیاسی زیندانى نه‌كات.