حكومه‌تى پاكستان هاوكارى چه‌كدارانى تاڵیبان ده‌كات

حكومه‌تى پاكستان هاوكارى چه‌كدارانى تاڵیبان ده‌كات
به‌پێی رِاپۆرتێكى به‌ریتانى حكومه‌تى پاكستان هاوكارى چه‌كدارانى تاڵیبان ده‌كات و یارمه‌تیان ده‌دات.

به‌پێى رِاپۆرتی په‌یمانگاى له‌نده‌ن بۆ ئابورى : پاكستان هاوكارى دارایی تاڵیبان ده‌كات و هه‌روه‌ها رِاهێنانیان پێده‌كات و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و رِێكخراوه‌ چه‌كداریه‌ ده‌كات دژ به‌ حكومه‌تى ئه‌فغانستان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى كه‌ له‌و ولاَته‌دان.

هه‌ر له‌ رِاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ به‌رپرسانى بالاَى پاكستان سه‌ردانى گیراوه‌كانى تاڵیبانیان كردوه‌ كه‌له‌ به‌ندیخانه‌كانى ئه‌فغانستانن.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ حكومه‌تى پاكستان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌ و به‌رپه‌رچى ئه‌و رِاپۆرته‌ى دایه‌وه‌ و به‌ نادروست له‌قه‌ڵه‌مى دا.
Top