هه‌وڵێكى تیرۆركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌

هه‌وڵێكى تیرۆركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌
گولاَن-ساڵح محمد

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رِابردو سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی به‌ریتانیا "ده‌یڤید كامیرۆن" به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ سه‌ربازانى ولاَته‌كه‌ى له‌ ولاَتى ئه‌فغانستان به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى چوه‌ ئه‌و ولاَته‌ و له‌ هه‌وڵێكى تیرۆرستى رِزگارى بوو.

چه‌كدارانى تاڵیبان نه‌خشه‌یان كێشابو كه‌ ئه‌و فرِۆكه‌ى كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌رتانیاى تێدایه‌ بیته‌قێننه‌وه‌ به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵگرى به‌ریتانیا به‌م هه‌وڵه‌ى زانى له‌رِێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان ئه‌ندامانى تاڵیبانه‌وه‌ بۆیه‌ برِیاردرا كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌یڤید كامیرۆن بۆ یه‌كێك له‌ سه‌ربازگه‌كان كه‌ برِیار بو به‌فرِۆكه‌ ئه‌نجامى بدات هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.
Top