گرژى نێوان كۆریاى باكور و كۆریاى باشور په‌ره‌ده‌سێنێت

گرژى نێوان كۆریاى باكور و كۆریاى باشور په‌ره‌ده‌سێنێت
ناكۆكى نێوان هه‌ردو كۆریاى باكور و كۆریای باشور په‌ره‌ده‌سێنێت و كۆریاى باكور هه‌رِه‌شه‌ له‌ كۆریاى باشور ده‌كات، و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن ده‌بێت باجه‌كه‌ى بده‌ن.

حكومه‌تى كۆریاى باكور هه‌رِه‌شه‌ له‌ كۆریاى باشور ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و لای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سكالاَى له‌سه‌ر تۆمار بكات به‌تۆمه‌تى تێكشكاندنى كه‌شتیه‌كى كۆریاى باشور، و به‌رپرسانى كۆریاى باشورى ئاگاداركرده‌وه‌ و هه‌رِه‌شه‌ى لێكردن.

له‌ماوه‌ى رِابردودا كه‌شتیه‌كى كۆریاى باشور ژێرئاو كه‌وت به‌رپرسانى كۆریاى باشور به‌ده‌ستى كۆریاى باكورى ده‌زانن و ئه‌وانى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین جار كۆریاى باكور ئه‌و تۆمه‌ته‌ى رِه‌ت كردوه‌ته‌وه‌ به‌لاَم كۆریاى باشور سوره‌ له‌سه‌ر سكالاَ تۆماركردن له‌سه‌ر كۆریاى باكور لای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
Top