به‌رادعى داواى هاوپه‌یمانى له ئیخوان موسلمین ده‌كات

"موحه‌ممه‌د به‌رادعى" سه‌رۆكى پێشوى بریكارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمی و سه‌رۆكى جه‌معیه‌ى نیشتیمانى له‌پێناو گۆرِانكارى رِایگه‌یاند:
پێویسته كۆتایی به ترس و تۆقاندن و توندوتیژى بهێنرێت له ولاَتى میسرِ و دیمو‌كراتى بگه‌رِێندرێته‌وه بۆ میسرِ.
هه‌روه‌ها به‌رادعی داواى له ئیخوان موسلمینى میسر كرد كه به‌یه‌ك لیست به‌ژدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى میسر بكه‌ن و گوتى:
بۆ گۆرِین به‌ره‌و چاكسازى و دیمو‌كراتى و به‌هێزبونى ئۆپۆزیسیۆن له ولاَتى میسر پێویسته ئیخوان موسلمین له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ماندا هاوپه‌یمانى پێكبهێنن، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك بۆچوندا جیاوازیمان هه‌یه به‌لاَم هه‌ردولا یه‌ك ئامانج و مه‌به‌ستمان هه‌یه ئه‌ویش به دیمو‌كراتى كردنى میسرِه و گۆرِینى رِژێمى ئێستایه كه له ولاَتى میسرِ فه‌رمانرِه‌وایی ده‌كات.