سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا و ئیسرائیل به‌ئه‌سته‌م ده‌زانێت

سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا و ئیسرائیل به‌ئه‌سته‌م ده‌زانێت
گوڵان- ساڵح محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ته‌لئه‌بیب و ئه‌نكه‌ره‌ به‌ مه‌حاڵ و كارێكى زه‌حمه‌ت ناوده‌بات.

ئه‌مرِۆ 4-6-2010 له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا "عه‌بدولاَ گویل" سه‌رۆك كۆمارى توركیا نارِه‌زایی به‌رامبه‌ر هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌ربرِی و به‌هۆكاری تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردولاى له‌قه‌ڵه‌م دا.

له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا گویل گوتیشى: ئه‌و كه‌شتیه‌ى ئیسرائیل هێرشى كرده‌ سه‌رى و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رنشینه‌كانى كوشت له‌نێوان كوژراوه‌كاندا ده‌ كه‌سیان توركن و ئه‌مه‌ش مایه‌ى قبوڵ كردن نییه‌ و به‌هیچ نرخێك له‌و كاره‌ خۆش نابین و چاوپۆشى لێناكه‌ین.

له‌كۆتایدا سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئاشكرایی كرد كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌ ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل ناكه‌ین و مه‌حاڵه‌ جارێكى تر په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئیسرائیل ئاسایی ببێته‌وه‌.
Top