ڕۆشنبیری راستەقینە کێیە بەکێ دەوترێ رۆشنبیر؟؟ ... نووسینی: نەژاد گەزنەیی
دیمه‌نێکی تریش که بریتییه له گفتوگۆی نێوان چه‌ند که‌سێک که ته‌مه‌نیان جیاوازه، به‌ڵام هه‌رکه‌سه به پێی تێگه‌یشتنی خۆی، له‌سه‌ر کتێبێک ده‌دوێن. یان له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر خه‌ریکی گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی ڕاکانیانن له‌سه‌ر بابه‌تێکی هزری و کۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه به‌کار ده‌هێنن که ده‌بێ له فه‌رهه‌نگه‌کاندا بۆی بگه‌ڕێی تا بزانی باسی چی ده‌که‌ن.
له‌نێوان ئه‌م که‌سانه‌دا، که‌سێکی ساده ده‌پرسێ، من چۆن له نێو ئه‌و بازنه ڕۆشنبیرییانه‌دا جێم ببێته‌وه؟ زۆر جار له گفتوگۆکاندا نادوێ، نه‌وه‌کا قسه‌کانی شایه‌نی گوتن نه‌بن و له‌ناو ئه‌و چوارده‌وره ڕۆشنبیره‌دا، ته‌ریق ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ناتوانێ یاری به وشه‌کانی بکات، تا ئه‌گه‌ر له شتێک شاره‌زاییشی نه‌بوو، بتوانێ قسه‌یه‌کی هه‌ر له‌سه‌ر بکات، به‌ڵام بۆچوونی خۆشی هه‌یه بۆ شته‌کان و به‌شی خۆشی زانیاری هه‌یه، بیرۆکه‌ی تایبه‌تیشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێ، که‌واته بۆ ئه‌وه‌نده گرانه که وه‌ک ئه‌وان قسه بکات؟ ئایا ئه‌میش ده‌توانێ به خۆی بڵێ ڕۆشنبیر؟
هه‌میشه که‌سه ساده و ئاساییه‌کانی کۆمه‌ڵگه، ئه‌وانه‌ی وتار و ڕاپۆرته‌کانیان له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان بڵاو نابێته‌وه، یان له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان ده‌رناکه‌ون و له گفتوگۆی فیکری به‌شداری ناکه‌ن، پرسیار ده‌که‌ن، چی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ڕۆشنبیر؟
سەرەتا گەر پێناسه‌یه‌کی ڕۆشنبیر بکەین؟ رەنگە باشترین و خێراترینیان ئه‌وه بێت که ده‌گوترێ: ڕۆشنبیر به شێویه‌یه‌کی شارستانی ده‌دوێ، بیر ده‌کاته‌وه و ڕه‌فتار ده‌کات.
لێرە پرسیارێك دێته پێشه‌وه، چی ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێکی ڕۆشنبیر بیت؟ ئایا پێوه‌ندی به‌وه هه‌یه که زۆر بخوێنیته‌وه؟ یان زۆر شاره‌زا بیت له‌سه‌ر کتێب و بڵاوکراوه‌کان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌نیا ناونیشانه‌کانیانت له‌به‌ره و له‌و ڕۆژه‌ی کڕیوتن، له ماڵه‌وه داتناون و لاپه‌ڕه‌یه‌کیت هه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه؟ یان ئه‌وه‌یه که تێگه‌یشتنێکی گشتیی خۆت هه‌یه بۆ بۆچوونه فیکرییه‌کان.
ژیان مه‌رجی خۆی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به دڵنیایی بژی، پێویسته فێر بیت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕه‌فتار بکه‌یت، پێویسته به‌شی خۆت ڕۆشنبیریت هەبێیت.
.
به بۆچوونی من، ڕۆشنبیر پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت:
یه‌که‌م: ڕێزگرتنی لایه‌نی مرۆیی که‌سایه‌تی، هه‌ر بۆیه هه‌میشه ڕۆشنبیران ده‌م به خه‌نده و به‌ڕێزن و هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ به‌خشین.
دووه‌م: به‌خشینه‌وه‌ی به‌زه‌یی، ڕۆشنبیران، ئاماده‌ن بێداریی شه‌و ببینن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری که‌سێک بکه‌ن، ئاماده‌ن تێچووی زانکۆی خوشک و براکانیان بده‌ن، جل به دیاری بۆ دایکیان ده‌کڕن، چه‌ندان نموونه‌ی تر.
سێیه‌م: ڕۆشنبیران، ڕێز له که‌ره‌سته‌ی تایبه‌تیی خه‌ڵک ده‌گرن، کاتێکیش به قه‌رز پاره یان شتێکی که‌سێکیان ده‌که‌وێته لا، وه‌ک خۆی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه.
چواره‌م: رۆشنبیران دڵسۆزن، وه‌ک چۆن له پشکۆی ئاگر ده‌ترسی، ئاوا له درۆ ده‌ترسن و توخنی ناکه‌ون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له شتی زۆر بچووکیش بێت، کاتێک قسه‌که‌ر درۆ بۆ گوێگر ده‌کات، ئه‌وه سووکایه‌تی پێ ده‌کات و له پله‌یه‌کی خوار خۆی دای دەنێت
پێنجه‌م: خۆیان بچووک ناکه‌نه‌وه، تاوه‌کوو به‌زه‌یی به‌رامبه‌ره‌که‌یان ده‌سته‌که‌وێ.
شه‌شه‌م: کاتێک گرێبه‌ستێک ده‌که‌ن، ئیتر له‌خۆبایی نابن، هه‌رگیز خۆیان پێش خه‌ڵکی ناخه‌ن، هه‌میشه به‌هره‌مه‌ندی ڕاستی، خۆی دوور ده‌گرێ له خۆ هه‌ڵکێشان.
حه‌وته‌م: که‌سانی ڕۆشنبیر، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ره‌یه‌کیان هه‌بێ، ڕێزی ده‌گرن، له‌پێناو به‌هره‌که‌یان، خۆیان له تێکه‌ڵیی ئه‌و دانیشتنانه نابن که ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پڕه له ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، یان مه‌ی، به ئاسانی ڕازی ناکرێن بچنه دانیشتنێکه‌وه