سیستەمی پاراستنی بەڕووبوومی خۆماڵی

سیستەمی پاراستنی بەڕووبوومی خۆماڵی
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٦/١/٢٠١٦ لە درێژەی کارو چالاکییەکانی کۆلێژ راگری کۆلێژ (پ.ی د ھیمداد عبدالقھار) و م. سامان یاریدەدەری راگر و سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری (م نھرۆ) پێشوازیان کرد لە وەزیری کشتوکاڵ ( عبدالستار مجید) بۆ پێشکەشکردنی سمینارێک لە بارەی (سیستەمی پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی).
سەرەتا باسی لە دۆخی کشتوکاڵ کرد لە ھەرێم ،کە پشتگوێ خراوە وەک سەرچاوەیەکی ژێرخان و دەسکەوتنی داھات سودی لێنابینرێ. بودجەی پێویستی بۆ دابینناکرێ ،بۆنمونە لە ساڵی ۲۰۱۳ لەبودجەی ھەرێم تەنھا ٪۱،۸بۆ کشتوکاڵ تەرخانکراوە لەکاتێکدا ئێمە وڵاتێکی کشتوکاڵین، بەپێی رێژەی جیھانی نابێ لە ۱۰٪ کەمتربێت. لەبەر ئەوەی وڵاتە پیشەسازییەکان لە۴۰٪بودجەی خۆیان بۆ کشتوکاڵ تەرخان دەکەن. بۆنمونە [بیلاروسیا] کە وڵاتێکی کشتوکاڵیە ۳۵٪ بودجەیان تایبەتکردوە بە کشتوکاڵ لە بەرامبەردا کشتوکاڵ بەشداری پێکھێنانی وڵات دەکات بەڕێژەی ٦۵٪
بۆزانیاری خاک و ئاوی ئەم وڵات وەک خاک و ئاوی ھەرێم گونجاوە بۆ کشتوکاڵ.
بەڕێزیان باسی لەم ڕێگایانەکرد وەزارەتەکەیان گرتۆیتە بەر بۆ برەودان بەبەرھەمی خۆماڵی:
۱-پشتگیریکردنی جوتیاران لە ڕوی مادی و مەعنەوی.
۲-پێشاندانی و نمایشکردنی بەرھەمی خۆماڵی لە دەرەوەی وڵات.
۳-دانانی رسومات لەسەر بەرھەمی ھاوردە بۆئەوی بەرھەمی خۆماڵی سەرفێت و بایەخی پێ بدرێت.
ھەروھا بەڕێزیان باسی لەو کێشانەشکرد کە ڕوبەڕوویان دەبێتەوە ،لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر چونکە وڵاتانی دەوروبەر ھەوڵدەدەن بەرھەمی خۆیان لەھەرێم ساغکەنەوە.
لەکۆتاییدا ئامادەبوان رەخنەو پرسیارو پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕو.
Top