بەرهەمهێنەرانی هۆلیوود باشترین فیلم دیاری دەکەن
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، بنکەی بەرهەمهێنەرانی ئەمەریکا لە رێورەسمێکدا فیلمی ئەنیمەیشنی "ئینساید ئاوت" وەک باشترین فیلمی ئەنیمەیشن دیاریکرد.
فیلمی "ئێمی" وەک باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری دیارکرا کە باس لە ژیانی خانمە گۆرانیبێژ ئێمی واینهاوس دەکات.
لە ساڵانی پێشوودا، زۆربەی ئەو فیلمانەی خەڵاتی بەرهەمهێنەرانیان بەدەستهێناوە، خەڵاتی ئۆسکاریشیان بەدەستهێناوە.