سەفین حەمید لەلایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە خەڵاتکرا

سەفین حەمید لەلایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە خەڵاتکرا
سەفین حەمید، فۆتۆگرافەری ئاژانسی پەیامنێر، وەک فۆتۆگرافەرێک لەلایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە خەڵاتکرا.

لە رێورەسمێکدا لە هوتێل رۆتانا لە شاری هەولێر رێکخراوی مانگی سووری ئیماراتی رێزی لە ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن نا و خەڵاتکران، سەفین حەمید وەک فۆتۆگرافەرێک کە لە هەردوو ئاژانسی پەیامنێر و فرانس پرێس کاردەکات، خەڵاتی پێبەخشرا.

سەفین لە ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایك بووە، لە ساڵی 1991ـەوە وەك فۆتۆگرافەر كار دەكات و ئێستا زیاتر وەك فۆتۆگرافەری رۆژنامەوانی ناسراوە.

وێنە فۆتۆگرافییەکانی ئەو فۆتۆگرافەر کوردە لە چەندین رۆژنامە و گۆڤاری جیهاندا بڵاوكراونەتەوە و چەند خەڵاتێكی جیهانی و ناوخۆیی بەدەستهێناوە.
Top