نەخۆشی قەڵەوی و ھۆکارەکانی و چۆنیەتی دابەزاندنی کێش و لەش رێکی
بەرێزیان سەرەتا باسی لە ڕێژەی قەلەوی کرد لە کۆمەڵگا ، کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بووە و بەجۆرێک گۆڕاوە بۆنەخۆشی ،باسی لە ھۆکارەکانی قەلەوبون کرد ، لەم ھۆکارانە کۆی کردنەوە :
١-خۆراک : رێژەی زۆری خواردن بەناڕێکی دەبێتە ھۆقەڵەوی .
٢- کەم جوڵەیی : کە ھۆکاری تەکنەلۆجیاوای لە مرۆڤ کرد کە لە جولە و بزاوتن دور کەوێتەوە .
٣- ھۆکاری بۆ ماوەیی : ھەندێجار نەخۆشی قەلەوی ھۆکارەکەی بۆماوەییە .
٤-خەمۆکی : کەسی خەمۆک لەکاتی خواردن ئاگاداری خواردنەکەی نییە ،بۆیە توشی قەلەوی دەبێت .
٥-تێکچونی ھۆڕمۆنەکان:وەک تێکچونی گلاندە رژێنەکانی وەک (سایرۆسین )و (پەنکریاس) .
٦- ھۆکاری کۆمەڵایەتی : وەک نەریتی سێژەمەی خواردن کە نەریتێکی کۆمەڵایەتییە نەگۆڕاوە ، لەگەڵ ئەوەشدانەریتی کارکردنی کۆمەڵگا گۆڕاوە .
ھەروەھا بەرێزیان کاریگەری و زیانەکانی نەخۆشی قەلەوی رونکردەوە کەدەبێتە ھۆی نەخۆشی :
١- نەخۆشی دڵ و نەزۆکی لە پیاوان و ئافرەتان ، ھەناسە تەنگی .
٢- تێکچونی کۆئەندامی ھەرس و کۆلۆن و شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات .
٣- کێشەی کۆمەڵایەتی ، چونکە بە شێوەیەکی گشتی کەسی قەڵە و ھەست بەکەمی دەکات .
لە کۆتای چارەسەری بۆئەم نەخۆشیە دیارکرد ، رایگەیاند بەرنامە ڕێکی خۆراکی و وەرزشکردن ، خواردنەوەی ئاو چارەسەرن بۆ نەمانی دیاردەی قەڵەوی .
ھەروەھا مامۆستایان و قوتابیان پرسیارەکانی خۆیان ئاراستەی بەرێزیان کرد.