بەرهەمەکانی ناشاد لە گەلەری ئازاد شەوقی خرانەڕوو
![بەرهەمەکانی ناشاد لە گەلەری ئازاد شەوقی خرانەڕوو](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/dddd.jpg )
پێشانگاکە ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەهاوکاری رێکخراوی جەستە بەخشان لە کوردستان کرایەوە.
پێشانگاکە لە گەلەری ئازاد شەوقی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا هونەرمەندی شێوەکار 70 تابلۆی شێوەکاریی خۆی خستەڕوو.
لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگاکەدا ژمارەیەک هونەرمەند و شێوەکار و هۆگرانی ئەو هونەرە ئامادەبوون و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.