ژمارە ١٧٧ی گۆڤاری مەهاباد کەوتە بەدەستی خوێنەران

ژمارە ١٧٧ی گۆڤاری مەهاباد کەوتە بەدەستی خوێنەران
ژمارە١٧٧ی گۆڤاری مانگانەی کۆمەڵایتی، کەلتووری و ئەدەبیی مەهاباد و پاشکۆی منداڵانی"کانی" لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر دەستی خوێنەران.

گۆڤاری مەهاباد مانگانە بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە شاری مه‌هابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەبێتەوە.

لەبەشی کوردیی ئەم ژمارەیەی مەهاباددا، بابەتی نووسەران ئەحمەد بەحری، سوارە فتووحی، یوونس ڕەزایی، سەلاحەدین ئاشتی، هادی حەبیبی، محەمەد ئەحمەدیان و چەند نووسەری دیکە بڵاو کراونەتەوە.

کەونە نیشتمان چەند لاپەڕەی گۆڤارەکەیە کە بەردوام وێنەی کۆن و مێژوویی تێدا بڵاو دەکرێتەوە.

لە بەشی فارسیی ئەم ژمارەیەشدا باباتەکانی مەنسوور جیهانی، فەریدوون حەکیمزادە، سەلام ئیسماعیل سورخ، شیلان سیروانی و چەند نووسەری دیکە بەرچاو دەکەون.

گۆڤاری منداڵانەی "کانی" پاشکۆی ئەم ژمارەیەی مەهاباد هاوکات کەوتە سەر پێشخوانی رۆژنامە فرۆشییەکان.
Top