ئەمڕۆ 120 ساڵ بەسەر دەرکەوتنی هونەری سینەمادا تێپەڕدەبێت
ئەم رێکەوتە بۆ بەرهەمهێنانی یەکەم فیلم و نیشاندانی لەلایەن هەردوو برای دەرهێنەری فەڕەنسی لۆمیێر دەگەرێتەوە.
ئەو دوو دەرهێنەرە یەکەم فیلمیان لە هۆڵی رێستورانتێک لە پاریس نیشاندا و خەڵک بڕی یەک فرەنکی بۆ بینینی فیلمەکە دا.
ماوەی فیلمەکە ٤٥ چرکە بوو و بۆ یەکەمجار بوو لەسەر شاشەیەک بجوڵێت.
لەم یادەدا چەندین چالاکیی جیا جیا بەڕێوەدەچن، بەتایبەتیش نمایشکردنی فیلمی سینەمایی و لە کوردستانیش لەم رۆژەدا چەند چالاکییەک بەرێوەچوون.