ئێران دوای ٤٠ ساڵ بەرهەمە هوونەرییەکانی لە ئەمریکا وەرگرتەوە

ئێران دوای ٤٠ ساڵ بەرهەمە هوونەرییەکانی لە ئەمریکا وەرگرتەوە
١٤ بەرهەمی هونەریی وڵاتی ئیران کە ئەمریکا نزیک٤٠ ساڵ پێش دەستی بەسەردا گرتبوون، رادەستی ئەو وڵاتە کرانەوە.

ئەنجومەنی تایبەت بە بەداواداچوونی کێشە یاساییەکانی نێوان وڵاتانی ئێران و ئەمریکا ئەو بەرهەمانەی بۆ ئێران گەڕاندوەتەوە.

ئەو تابلۆیانە ساڵی ١٩٧٩ و لەکاتی داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران لە لایەن وڵاتی ئەمریکاوە دەستیان بەسەردا گێرابوو.

وڵاتی ئێران ئەو١٤ بەرهەمە هونەرییەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر واتە ساڵێک بەرلە سەرهەڵدانی شۆرشی ئیسلامی لە ئەمریکا کریوە.

بەڵام لەپاش داگیرکرنی باڵوزیخانەی ئەمریکا لە تاران و دەستگیر کردنی کارمەندانی ئەو باڵوێزخانەیە، واشنگتن وەک بەشێک لەو گەمارۆیەی خستبوویە سەر وڵاتی ئێران ئیزنی گواستنەوەی ئەو بەرهەمانەی بە ئێران نەدا.

ئێران دەڵێت ئەو بەرهەمە هونەریانە دوای بەدواداچوونی کۆمیتەی چارەسەری کێشەکانی نیوان ئێران و ئەمریکاو بڕیاری دادگای لاهە بۆ ئێران ناردراونەتەوە.

دیپلۆماتێکی ئەمریکی سەبارەت بەو بابەتە بە نیۆیۆرک تایمزی گووتوە دوای ئەوەی وڵاتی ئێران دوو ساڵ لەمەوبەر سکاڵای بۆ دادگای لاهە برد و بەدواداچونیان بۆ ئەو بابەتە کردوەو بە بڕیاری دادگا ئەو کەرەستە هونەریانە رادەستی ئێران کراونەتەوە.

هیچ کام لە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتی ناردنەوەی بەرهەمە هونەریەکان بۆ ئێران لەگەڵ رێک‌کەوتنی ناوەکی ئێران‌و شەش هێزە جیهانییەکە پەیوەندیدار نازانن.

بەرهەمی بیناسازانی ناوداری ئەمریکی، پیتر ئایزنمان، مایکل گریوز و رابرت سترێن لە ناو ئەو ١٤ بەرهەمەدا هەیە.
Top