باس و خواسه‌کانی کۆماری کوردستان له یه‌کێتی نووسه‌ران
لقی ھه‌ولێری یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان ناسراو به "ماڵی نووسه‌ران" له درێژه‌ی کار و چالاکییه‌کانیدا کۆڕێکی بۆ "حامید گه‌وھه‌ری" توێژه‌ر و مێژوونووس رێکخست.
له کۆڕه‌که‌دا گه‌وھه‌ری ئاماژه‌ی بۆ سه‌رھه‌ڵدانی کۆماری کوردستانکرد که به‌ھۆی دروست بوونی بۆشایی ده‌وڵه‌تی و دوای کۆتایی ھاتنی جه‌نگی دووه‌می جیھان ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ھه‌ڵکراوه دوای ھێنانه خواری ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئێران.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، ٣٥ رۆژ دوای ھه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان کۆمیته‌ی دیموکراتی کوردستان له مھاباد کۆبوونه‌وه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ٢٠ھه‌زار که‌سی تێدا ئاماده بووه و کۆمه‌ڵێک بڕیار ده‌دات و له‌نێویشیاندا ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، که له مه‌راسیمه‌که‌دا ته‌نھا میوانێک مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه و دواتریش ڕاوێژ ده‌ست پێده‌کات بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ھه‌نگاوه‌کانی داھاتوو، له‌و نێوانه‌شدا مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌شداری له کۆمار ده‌کات و به مه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی و ھه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و کۆماری کوردستان ده‌بێت دیموکراتی بێت و ھه‌وڵدان بۆ به‌سه‌ره‌وه‌بردنی بژێوی ھاوڵاتیان.
ھه‌ر له کۆڕه‌که‌دا گه‌وھه‌ری کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و زانیاری دیکه‌ی له‌باره‌ی کۆماری کوردستان خسته‌ڕوو، پاشانیش به به‌شداری میوانان کۆڕه‌که باس و خواسی زیاتری له‌خۆ گرت.