به‌شى كوردى له رادیۆى BBC ده‌كرێته‌وه
له دیدارێكدا گفتوگۆ له باره‌ى چۆنیه‌تى كاركردنى كۆمپانیاى كۆره‌ك تیلیكۆم و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان كرا.
له‌م دیداره‌دا دكتۆر حه‌مید ئاكره‌یى ئاماده‌یى كۆمپانیاى كۆره‌ك تیلیكۆمى ده‌ربرى كه وه‌ك كه‌رتى تایبه‌ت ئاماده‌ن سپۆنسه‌رى كار و چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ زیاتر گرنگى دان به لاوان و گه‌نجان و رۆشنبیران .
وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان، خالید دۆسکی، رایگه‌یاند خۆشحاڵن كه توانیویانه وه‌ك وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ بوونى قه‌یرانى دارایى و چه‌ندین قه‌یرانى دیکە كه ئیستا هه‌رێمى كوردستان پێیدا تێده‌په‌رێت، تا رادهێكى باش كاره‌كان په‌ره پێبده‌ین و خزمه‌تی لاوان و وه‌رزشوانان بكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، له ئیستاشدا ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیا و گروپێك كار بكه‌ین له‌پێناو خزمه‌تى زیاترى گه‌نجان و لاوان‌دا بێت.
دواتر وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌گه‌ڵ زه‌مان عوسمان رێكخه‌رى BBC له هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى كاره‌كانى BBC له‌هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى كرد، تیایدا ئاماژه به كردنه‌وه‌ى به‌شى كوردى له رادیۆى BBC كرا له ئایندهێكى نزیكدا، رادیۆى BBC به زۆربه‌ى زمانه‌كان په‌خشى به‌رنامه‌كانى له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا ده‌كات، بریاریشه به‌م نزیكانه په‌خشى به‌رنامه‌كانى به‌زمانى كوردى بكات.