فیلمە پڕداهاتەکانی ئەم هەفتەیەی ئەمریکای باکوور

فیلمە پڕداهاتەکانی ئەم هەفتەیەی ئەمریکای باکوور
بۆ ئەم هەفتەیەش لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمەریکای باکوور بڵاوکرایەوە، فیلمە یەکەمی هەفتەی رابردووی لیستەکە توانی پارێزگاری لە رێزبەندییەکەی بکات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، فیلمی سینەمایی "ئانت مان" بۆ هەفتەی دووەم لە پلە یەکی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمەریکای باکووردا مایەوە و بڕی ٧.٢٤ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەدەستهێنا.
لە پلەی دووەمدا فیلمی کۆمێدی "پیکسڵس" 24 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و لە پلەی دووەمی لیستەکادا هات.
فیلمی کارتۆنی "مینیۆن" لە پلەی سێیەمدا هات و داهاتی ئەم هەفتەیەی ٢٢.١ ملیۆن دۆلار بوو.
فیلمی کۆمێدی "ترێنریک" داهاتی ١٧.٣ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بوو و لە پلەی چوارەمدا هات.
فیلمە سینەمایی "ساوتبا" بڕی ١٦.٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و پلەی پێنجەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.


Top