گه‌شتی هاووڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه مه‌ترسی ئایدز زیاد ده‌کات

له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به هۆی باشتربوونی ئاستی خۆشگوزه‌رانی هاوولاتیان و زۆربوونی ده‌رگاکانی پێوه‌ندی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوولاتیانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌شت، خوێندن یان هۆکاری دیکه سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن.
له ساڵی ڕابردوودا ته‌نها له هه‌رێمی کوردستانه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار که‌س سه‌ردانی ئێرانیان کردووه به‌لام کاتی گه‌رانه‌وه پشکنین بۆ هیچ کامێکیان ئه‌نجام نه‌دراوه. ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایرۆسی ئایدز ناسراو به HIV به‌هێزه. دوا ئاماری فه‌رمی حکوومه‌تی ئێران باس له 24 هه‌زار تووشبووی ئایدز له‌م وڵاته ده‌کات. ئاماره نافه‌رمییه‌کان ده‌ڵێن 120 هه‌زار که‌س له ئێران تووشی ئایدز بووه.
نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه به 19 هاوولاتی هه‌رێم ده‌کات که هه‌ڵگری ئایدزن و له‌وانه‌ش چوار که‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رووی 33 ملیۆن تووشبوو به‌م ڤایرۆسه له جیهاندا هه‌یه و هێشتا چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ساڵانه‌ش له جیهاندا زیاتر له 2 ملیۆن که‌س ده‌کوژێت و 3 ملیۆن که‌سیش گیرۆده‌ی ڤایرۆسه‌که ده‌کات.
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی پارێزگاکانی هه‌رێم هۆبه‌یه‌کی تایبه‌ت داندراوه بۆ رێگه‌گرتن له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌کان بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
به گوێره‌ی رێککه‌وتنی وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی و ناوخۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌کی بیانی که بیه‌وێت له هه‌رێم نیشته‌جێ بیت ئه‌وا پشکنینی خوێنی بۆ ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت هه‌ڵگری ڤایرۆسێکی مه‌ترسیداره ره‌وانه‌ی ولاته‌که‌ی ده‌کرێته‌وه.
دکتور محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت پشکنینه‌کانیان زیاتر بۆ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌یه له‌کاتێکدا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدز له ناو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خۆمان زیاتره که گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر که‌سی تووشبوو خۆشی پێی نه‌زانێت و کونتروڵ نه‌کرێت ئه‌وا خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه.
له‌م تاقیگه‌یه هه‌موو مانگێک سێ که‌سی بیانی پشکنینه‌کانیان له‌مه‌ڕ ڤایرۆسی ئایدز پوزه‌تیڤ ده‌رده‌چێت و دواتر لایه‌نی پێوه‌ندیداری لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه بۆ ره‌وانه‌کردنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان.
ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێککه‌وتن پشکنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوولاتیانه ئه‌نجام بده‌ن که سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن جگه له ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵا به‌ڵام بڕیاره‌که هێشتا چالاک نه‌کراوه.
به بۆچوونی دکتور محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ڕاسته کارێکی ئاسان نییه هاوولاتی هه‌موو جارێک که سه‌فه‌ر ده‌کات پشکنینی بۆ بکرێت به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن هه‌ر سێ مانگ جارێک پشکنینیان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
دکتور خالیس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له دواکۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای 100% جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌یان کردووه.
ئایدز له کۆمه‌لیک رێگه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه له‌وانه، به‌خشینی خوێن ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان هه‌ڵگر بێت. مووسی سه‌رتاشخانه‌کان ئه‌گه‌ر به‌ر ڤایرۆسه‌که که‌وتبێت. پێوه‌ندیی سێکسیی، تاتۆکردن، ده‌رزی و سرنجی پیسبوو به ڤایرۆسه‌که، شوشتنه‌وه‌ی گورچیله و چاندنی ئه‌ندامێکی له‌ش و له دایکه‌وه بۆ کۆرپه ئه‌گه‌ر دایک هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بێت.
دکتور ئیبراهیم تاهیر مه‌عروف به‌رێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌خۆشیه گوازراوه‌کان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که تووشبووانی ئایدز له ژێر کونتروڵ و چاودێری دان.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پشکنینی ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌کات که له‌به‌رده‌م مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وی ئایدز دان به‌ڵام توانایی دۆزینه‌وه و پشکنینی هه‌موو کۆمه‌ڵه مه‌ترسیداره‌کانی نییه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی قه‌ده‌غه‌بوونی کاری له‌شفرۆشی له کوردستان، ئه‌نجامنه‌دانی پشکنین بۆ ئه‌و هاوولاتیانه‌ی که به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن، پێده‌چێت ژماره‌ی تووشبووانی ئایدز له کوردستان زۆر له‌مه زیات بێت که وه‌زاره‌ت به فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نێت.
-باس