له قه‌زاى خه‌بات هۆڵێك كرایه به ناوى (شاجوانى كوردستان)ه‌وه

سه‌رله‌به‌یانى ئهمرِۆ (سێشه‌ممه) له مه‌راسیمێكدا له ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى خه‌بات كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومى و حیزبى و جه‌ماوه‌ر ئاماده‌یبون، هۆڵى ناوه‌نده‌كه كرا به‌ناوى (شێنآ عه‌زیز- شاجوانى كوردستان) و كۆتاییش هێنرا به خولێكى درومان كه به چاودێرى شاجوان و له‌لایه‌ن (ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى خه‌بات و رێكخراوى لێكۆڵینه‌وه و زانیارییه‌كانى جێنده‌ر) بۆ 15 ئافره‌تى ناوچه‌كه بۆ ماوه‌ى مانگێك به‌رده‌وام بوو.
شێنى عه‌زیز له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایى له به‌شداربوانى خوله‌كه كرد و هیواشى خواست كه ئه‌و ئافره‌تانه له داهاتودا بتوانن به سود وه‌رگرتن له‌و خوله‌ى بینیویانه كار بكه‌ن و پاڵپشتى خۆیشى بۆ دوپاتكردنه‌وه.
ناوبراو سوپاسى ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى خه‌باتیشى كرد كه هۆڵى چالاكییه‌كانیان كرد به ناوى (شێنآ عه‌زیز- شاجوانى كوردستان)ه‌وه و هیواداره كه توانیبێتى خزمه‌تێكى بچوكى به هاوڵاتیانى كوردستان كردبێت و پشتگیرى خۆیشى بۆ ناوه‌نده‌كه دهربرِى.