له مه‌راسیمێكدا یازده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی به‌ڕێوه‌چوو

له مه‌راسیمێكدا دڵبه‌ند مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه گوتی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی له 26/5/2002 وه‌ك یه‌كه‌مین ته‌له‌ڤزیۆنی كوردیی تایبه‌ت به‌بواری په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ناو بواری راگه‌یاندنی كوردییه‌وه، له ماوه‌ی كاركردنی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌دا به دانپێدانانی شاره‌زایانی بواره‌كه، توانیویه‌تی تا ئاستێكی باش جێگه‌ی بایه‌خی خوێندكاران و نه‌وه‌ی دواڕۆژبێت. هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی سه‌رباری بایه‌خدان به بواری په‌روه‌رده و خوێندن ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه قوتابخانه‌یه‌كی گرنگه بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین راگه‌یاندنكاری به‌توانا كه ئێستا له ده‌زگاكانی دیكه‌ی راگه‌یاندن كارده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه گوتیشی ساڵی ئاینده ساڵی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بێت، هه‌روه‌ك سوپاسگوزاریی خۆیشی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد.. خوازیاریش بوو ئه‌م كه‌ناڵه به هاوكاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌وڵی جددیتر بخاته گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بكرێته ئاسمانی یان په‌خشی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم. هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا نوێنه‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده وێڕای پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌ناڵه‌ی به فلته‌رێكی په‌روه‌رده‌یی گرنگ و پڕ بایه‌خ وه‌سف كرد كه پێشتر هه‌نگاوی له‌مجۆره له كه‌ناڵه‌كانی دیكه له بواری په‌روه‌رده‌یی نه‌بینرابوو.
هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌رباری گه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی گوتی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی خوێندكاران و مامۆستایان و هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵیش سوودی زۆریان له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه وه‌رگرتووه. ئینجا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه خاتوو نه‌رمین عوسمان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی پێشوو كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌م كه‌ناڵه كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ند ئاماده‌كار و پێشكه‌شكار و دڵسۆزانی كه‌ناڵه‌كه‌یش ئه‌و خه‌ڵاته‌یان به‌ركه‌وت و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هاجه‌ر داود به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دیارییه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش به ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی كرد.
جێی باسه ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و باره‌گاكه‌ی له شاری سلێمانییه، ئێستایش ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه خاوه‌نی (25) به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆره.