هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی پێنووسی كوردی PEN-KURDله دیاربه‌كر بهرِێوهچوو

له سه‌ره‌تادا د. زه‌رده‌شت حاجۆ سه‌رۆكی رێكخراوی جیهانیی پێنووس له كوردستان گوته‌یه‌كی خوێنده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نووسه‌رانی كورد سالاَنێكی زۆره بۆ پێشخستنی زمان و كولتوری كوردی هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات،دووپاتیشی كرده‌وه كه گرنگیی ئه‌و كۆنگره‌یه له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌به‌سترێت. له لای خۆشیه‌وه ئوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر گرنگیی زمانی كوردی و داكۆكی لێكردنی به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا، روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێستا گۆرِهپانی كوردی به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت به خه‌بات و تێكۆشانی نه‌مران مسته‌فا بارزانی و قازی محه‌مه‌د و مه‌زلوم دۆغانه.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار خوێنرانه‌وه تایبه‌ت به چالاكییه‌كانی پێنووسی كوردی و رۆڵی له ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پاراستنی زمانی كوردی. د. به‌درخان سندی وته‌ی كۆتایی خوێنده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته رۆشنبیر بێ لایه‌ن بێت و روونیشی كرده‌وه: دیارترین ده‌ردی رۆشنبیری له رۆژههلاَتی ناوهرِاست بریتییه له‌وه‌ی كه رۆشنبیران بوونه‌ته پاشكۆی سیاسه‌تمه‌داران له كاتێكدا پێویسته به پێچه‌وانه‌وه بێت. "