سێ كتێبی دیكه بۆ مێژووی كورد

به‌مه‌به‌ستی ناساندنی سێ كتێبی پرِۆفیسۆر د. هه‌ڵكه‌وت حه‌كیم، له شاری هه‌ولێر، ئێواره‌ی دوێنێ مه‌راسیمی واژووكردن و بلاَوكردنه‌وه‌ی سێ كتێب تایبه‌ت به مێژووی گه‌لی كورد به‌رِێوه‌چوو.
به‌رِێوه‌به‌ری ده‌زگای به‌درخان حه‌مید به‌درخان به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی سێ كتێبی پرِۆفیسۆری ناوداری كورد د. هه‌ڵكه‌وت حه‌كیم كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه له فه‌رِه‌نسا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ده‌زگای به‌درخان وه‌كو هه‌موو كاره‌كانی پێشووی ده‌ست پێشخه‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن بلاَوكراوه‌ی نووسه‌ران له كه‌شێكی رووناكبیریدا بلاَوبكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌و كتێبانه‌ی له‌م رێوره‌سمه‌دا له په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی له ئاپۆره‌ی میوانانیدا نمایشكرا و به‌م ناونیشانانن، \"ده‌رباره‌ی كورده ئێزدییه‌كان\""، سجالات عربیه – كردیه\"" و \""مبعوپ نابلیون فی سجنه الكردی\"".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌مه چواره‌مین چالاكی ده‌زگای به‌درخانه له ساڵی 2013دا، هیوای ئه‌وه‌ش خواست له به‌رنامه‌كانی ئاینده‌یاندا پردی رووناكبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه دروست بكه‌ن."