كۆنفرِانسێك له‌ باره‌ی پرۆژه‌ی‌ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌رِاوێژ به‌رِێوه‌چوو

كۆنفرِانسێك له‌ باره‌ی پرۆژه‌ی‌ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌رِاوێژ به‌رِێوه‌چوو
6ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- زاگرۆس فتاح به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پلانی‌ پرۆژه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان و به‌رێوه‌به‌ری‌ پرۆژه‌ی‌ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌رِاوێژ راگه‌یاند: به‌رنامه‌ی‌ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌راوێژ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ پلاندانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دانراوه‌و به‌هاوكاری‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، پێشتر به‌رنامه‌كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ‌ ده‌كرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا حكوومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ رێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانه‌وه‌ خۆی‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ جێبه‌جێی‌ ده‌كات كه‌ بودجه‌ی بۆ دانراوه‌و وه‌زاره‌تیش به‌هاوكاری‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێی‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌پێی‌ ناوه‌رۆكی‌ پرۆگرامه‌كه‌، 16 كۆمه‌ڵگه‌ له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ده‌ستنیشان كراوه‌ تا به‌ رِاوێژ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسیدا به‌ به‌شداری‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و ناوچانه‌ جێبه‌جێی‌ بكرێن و ئه‌وله‌ویه‌ت به‌ پرۆژه‌كان بدرێت ، حكومه‌تیش له‌رێگه‌ی‌ پارێزگاكان و ئیداره‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌وه‌ توانیویه‌تی‌ پرۆژه‌كان جێبه‌جێ‌ بكات، بۆ نموونه‌ ئێستاش 27 پرۆژه‌ی‌ له‌ناو ئه‌و 16 كۆمه‌ڵگایه‌ له‌بواری‌ جێبه‌جێردن دان، له‌م كۆنفرِانسه‌ش گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی راوێژكردن پتر بكرێ.
Top