كۆنفرِانسێك له باره‌ی پرۆژه‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بهرِاوێژ بهرِێوهچوو

هه‌روه‌ها گوتی: به‌پێی ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كه، 16 كۆمه‌ڵگه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ده‌ستنیشان كراوه تا به رِاوێژ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا به به‌شداری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێی بكرێن و ئه‌وله‌ویه‌ت به پرۆژه‌كان بدرێت ، حكومه‌تیش له‌رێگه‌ی پارێزگاكان و ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌وه توانیویه‌تی پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكات، بۆ نموونه ئێستاش 27 پرۆژه‌ی له‌ناو ئه‌و 16 كۆمه‌ڵگایه له‌بواری جێبهجێردن دان، له‌م كۆنفرِانسهش گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی راوێژكردن پتر بكرێ.