سیمینارێك له باره‌ی به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى ISO 26000 به‌رِێوه‌چوو

له سیمیناره‌كه‌دا كه تێیدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكوومى و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان، یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان، ژوورى بازرگانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌شدار بوون، مارتن نوریتر، شاره‌زاى نه‌مساوى له بوارى به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى باسى له‌م بابه‌ته گرنگه كرد كه په‌یوه‌سته به هه‌موو تاك و چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا، به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى ISO 26000 بریتییه له چه‌ند پێوه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى كه 99 وڵات به‌شدارى كردووه له دارِشتنى بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌رجه‌م داموده‌زگا و رێكخراو و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له به‌رچاو بگیرێت كه ئامانجى به‌دیهێنانى ئابوورى، پاراستنى تاك و كۆمه‌ڵگا و پاراستنى ژینگه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام، واتا به گشتى گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگا له هه‌موو بوارێكه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى رێبه‌رێكه بۆ رێنماییكردنى ره‌وشت، هه‌ڵسوكه‌وت، ئه‌داى تاك و دامه‌زراوه‌كان كه به‌رپرسانه بێت به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا. "