لە یادی كارەساتی قەلادزەو رۆژنامەگەری كوردیدا، سیمینارێكی هاوبەشی دەزگاكانی حكوومی و راگەیاندن سازدرا

لە یادی كارەساتی قەلادزەو رۆژنامەگەری كوردیدا، سیمینارێكی هاوبەشی دەزگاكانی حكوومی و راگەیاندن سازدرا
24ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی بەرزراگرتنی 115 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی و هاوكات لە یادی بۆمبابارانكردنی شاری قەلادزە لە هۆلی كۆنفرانسەكانی سۆران سیمینارێكی دیالۆگی لەنێوان بەرپرسە حكومیەكانی هەرچوار قەزای سۆران و چۆمان و رواندزو مێرگەسۆر لەگەڵ تەواوی رۆژنامەنووسانی سنوری لقی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسان سازردا، سەرەتای سیمینار هەریەك لە (ئیسماعیل ئیبراهیم) بەرپرسی لقی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی و كوردستان و (كرمانج عزەت) قائیمقامی سۆران و (هەڵكەوت رەفعەت) نەقیبی ئاسایش و ئەمنی سۆران تەوەری سیمینار خرانە روو، پاشان لەلایەن رۆژنامەنووس و بەرێوەبەرە حكومیەكان دیالۆی تێروتەسەلی لەبارەوە كرا. لەكۆتایدا یەك ئامانجی هەردوو بۆ پاراستنی ئەركی نەتەوەی و خاك پەرەستی و لێك تێگەیشتن رێككەوتن.

جێی باسە دەڤەری سۆران وەك باقی شارو دەڤەرەكانی دیكە ژمارەیەكی بەرچاوی رءژنامەنوس و راگەیاندن كاری تێدایە، كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵەكانی 1995 لە رووی ژمارەو لە روی شێوازی كاردنیشەوە گەشەكردنی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی ئەو گەشەكردنەی بواری گەیاندن و كاری راگەیاندن و دامەزراندنی دامەزراوەكانی حكومی و بەڕێوەبەردنیانەوە هەبووە، رۆژنامەنووسانیش كاریان كردووە، ئەم گەشەكردن بە جۆرێك بووە كە لە چەند كەسێكی ساڵەكانی 1995 وە ئێستا زیاتر لە 130 راگەیاندن كار لە دەڤەری سۆران هەیە. راگەیاندنكارانی ئەم دەڤەرە لە تەواوی كەنالەكانی كوردستان دەوری كاریگەریان و سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و دەستەی نووسەرانن، واتە گەشەكردنێكی بەرچاوی پێگەیاندنی كادیری بواری رۆژنامەگەری لە دەڤەرە هەبوو.
Top