فه‌رهه‌نگخانه‌ی ئاسكی كه‌له‌ك فیستڤاڵێك به‌رِێوه‌ده‌بات

فه‌رهه‌نگخانه‌ی ئاسكی كه‌له‌ك فیستڤاڵێك به‌رِێوه‌ده‌بات
7ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ى ساڵرۆژى دامه‌زراندنیه‌وه‌ فه‌رهه‌نگخانه‌ى ناحیه‌ى ئاسكى كه‌له‌ك به‌ئاماده‌بوونی قادر قاچاغ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى و به‌رپرسانى ئیدارى و حزبى رۆشنبیرانى ناحیه‌ى ئاسكى كه‌له‌ك ڤیستیڤاڵى شانۆ و شیعر و مۆسیقا و گۆرانى راپى به‌رێوه‌چوو.
سه‌عید محه‌مه‌د به‌رپرسى كارگێرى فه‌رهه‌نگخانه‌ى ناحیه‌ى ئاسكى كه‌له‌ك رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى سالێك كاركردنمان له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌گه‌نجانى ناحیه‌كه‌مان له‌بواره‌جیاجیاكاندا (30) سیمینار و ورۆك شۆپ و كۆرى فراوان لى بواری رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى، په‌روه‌رده‌یى، ژینگه‌پارێزى، كۆمه‌لایه‌تى و زانستى ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ كه‌ زیاتر له‌ سىَ هه‌زار گه‌نج سوودمه‌ند بوونه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا هاوكارى خێزانه‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش كراوه‌.
Top