وۆركشۆپێك بۆ تاوتوێكردنی دانانی رِێگهیهكی نیشتمانى و باشتركردنی به‌ها مه‌ده‌نییه‌كان و پێشكه‌وتنی ژیانى لاوان و ئافره‌تان

رێكخراوى ASKWA به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان وچه‌ند وه‌زاره‌تێكی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی UNFPA و یۆنیسكۆ، كۆبووه‌وه.
ئاماده‌بووان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له بهرِێوهبهری گشتی پلاندانان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌كان و مه‌شق و بهرِێوهبهرى په‌یوه‌ندیه‌كان له وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له بهرِێوهبهری به‌شه‌كانى تری وه‌زاره‌ت
له میانی ئه‌م دیداره‌دا وتاری هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقى فیدراڵ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان وتاری وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و لاوان و ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ خوێندرایه‌وه.
هه‌ر له‌و وۆرك شۆپه‌كه‌دا تاوتوێی دانانی رِێگهیهكی نیشتمانى و باشتركردنی به‌ها مه‌ده‌نییه‌كان و پێشكه‌وتنی ژیانى لاوان و دۆزینه‌وه‌ی بناغه‌یه‌ك بۆ دانانى رِێگهیهكی نیشتمانى كرا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش باس له كێشه‌ی لاوان و ئافره‌تان كرا.