هه‌ولێر - چه‌ند چالاكییه بۆ هۆشیاری هاووڵاتیان له‌نه‌خۆشی ئایدز به‌رِێوه‌چوو

به‌ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌كه له كه‌وكه‌ز حوسێن راوێژكار له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و هه‌ڵۆ دزه‌یی به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی چالاكی وه‌رزشی و هونه‌رو د. سه‌رهه‌نگ به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر له هۆڵى نیولۆڤه‌ر له ئاماده‌یى بازرگانى كچانی هه‌ولێر ده‌ستپێكی ئه‌م چالاكییانه به‌رِێوه‌چوو.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له رِێی پرۆگرامه‌كانى خوێندن هۆشیاری بلاَوده‌كاته‌وه‌و، چه‌ندین بابه‌تی له‌باره‌ى هۆشیاركردنه‌وه سه‌باره‌ت به په‌تای ئایدز، خستووه‌ته پرۆگرامه زانستییه‌كان، ئه‌مجۆره چالاكییانه‌شى به‌پێویستزانى تا كۆمه‌ڵگه زیاتر هۆشیار بكرێته‌وه\".
دواتر د. ئیبراهیم تاهیر پسپۆری ته‌ندروستی و كۆمه‌لڕ چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگی پێشكه‌ش كرد‌و گووتی: كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌مجۆره ڤایرۆسانه به‌دووره، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا خۆپاراستن له‌چاره‌سه‌ركردن باشتره. پاشان له درێژه‌ى ئه‌م رێورِه‌سمه‌دا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و پێشبرِكێی زانستی ده‌رباره‌ی په‌تای درمی ئایدز ئه‌نجامدران. ماوه‌ى ده رۆژه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر له چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندن له سنووری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی پێشكه‌ش كردووه‌و ئه‌م چالاكییانه به‌رده‌وام ده‌بن."