نۆیەمین پێشانگای فۆتۆگرافی هونەرمەند فارس سەعدی كرایەوە

پێشانگاكە لەلایەن دكتۆر شەماڵ حەوێزی، نوێنەری وەزیری رۆشنبیری و لاوان و بە ئامادەبوونی هەوادارانی فۆتۆگرافی، پێشانگاكە بە 40 تابلۆی قەبارە 50/70 كرایەوە. تابلۆكان گوزارشت لە بابەتی كۆمەڵایەتی و سروشتی كوردستان دەكەن.
پێشانگا تایبەتەكەی هونەرمەند فارس سەعدی ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.