باشترین 5 شاره‌ گه‌شتیارییه‌كانی جیهان

باشترین 5 شاره‌ گه‌شتیارییه‌كانی جیهان
10ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ڕێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی ناوی باشترین 5 شاری جیهانی بۆ گه‌شتیاری دیاری كرد.

له‌ ڕاپۆرتی ئه‌مساڵیدا ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بۆ ساڵی چواره‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك شاری پاریس پێشه‌نگی شاره‌ گه‌شتیارییه‌كانی جیهانه‌، چونكه‌ ئه‌م شاره‌ زۆرترین گه‌شتیار له‌ماوه‌ی ساڵدا سه‌ردانی ده‌كه‌ن و باشترین فیدباكی گه‌شتیارانیشی له‌باره‌وه‌ نووسراوه‌.

له‌ پاش پاریس شاری ئه‌نتالیا توركیا له‌ پله‌ی دووه‌مدا هاتووه‌، پاش ئه‌ویش شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و ئینجا شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا دێت.

له‌ ئاسیایش سه‌نگاپووره‌ پێشه‌نگی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانه‌ و له‌ پله‌ی پێنجه‌می جیهاندایه‌.
Top