شۆفێرە ئافرەتەكان لە شۆفێرە پیاوەكان زیاترن

لە ئەمەریكا ژمارەی شۆفێرە ئافرەتەكان لە ژمارەی شۆفێرە پیاوەكانی تێپەڕاند و پێشبینییەكان دەڵێن زیادبوونی ژمارەی شۆفێرە ئافرەتان لە بەریتانیا تەنیا كاتی دەوێ و هیچی تر.
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە ژمارەی ئافرەتە شۆفێرەكان تەنیا روو لە زیادبوون نییە، بەڵكە ئەو ماوەیەی كە دەیبڕن روو لە زیادییە.
رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری ستیڤن گلیسەری بەڕێوەبەری دامەزراوەی یانەی ئۆتۆمبێلەكان گوتی: ئافرەتان ئێستا تەنیا دانیشتووی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكان نین و ئەوان ئێستا زۆرینەیان بوونەتە شۆفێر.
هەروەها روونیكردەوە كە لە بەریتانیا ژمارەی ئافرەتە شۆفێرەكان 15.1 ملیۆنە بەرامبەر 9.2 ملیۆن لە ساڵی 1995.
زانایان دەڵێن نەمانی جیاوازییەكانی نێوان ئافرەتان و پیاوان چالاكبوونی ئافرەتان لە بواری ئابووریدا هۆكاری سەرەكی ئەو زیادبوونە ئاشكرایەیە.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن
ئا: PNA