په‌یكه‌ری ئه‌حمه‌د سالار له به‌رده‌م هۆڵی رۆشنبیری داده‌نرێت
![په‌یكه‌ری ئه‌حمه‌د سالار له به‌رده‌م هۆڵی رۆشنبیری داده‌نرێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/salar34654.png )
ئه‌م مه‌راسیمه به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی، رۆژی سێشه‌ممه 4 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر 2012 به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م په‌یكه‌ره رێزگرتنه له كار و چالاكییه‌كانی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری شانۆ و دراما و ئه‌و خزمه‌تی پێشكه‌ش به هونه‌ری كوردی كردووه.
ئه‌ركی دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره له لایه‌ن ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی له‌ئه‌ستۆ گیراوه.
په‌یكه‌رتاش چێنه‌ر نزرا ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی دروستكردووه و پێشترین په‌یكه‌ری بۆ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ناسراوی له شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه.