هونه‌ری میللی كوردی ئیماراتیهكانی بزواند

گوتیشی:\"" پاش گه‌یشتنیان له لایه‌ن عسمه‌ت عه‌گید سه‌ددیق ئامێدى قونسوڵی عێراق له دوبه‌ی پێشوازیان لێكراو له دانیشتنێكدا له قونسوڵخانه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و لایه‌نه‌نانه‌ی ئیمارات زۆر گرنگی پێده‌دات بریتی یه له كۆكردنه‌وه‌ی كلتوره جیاوازه‌كانی ولاَتان له ولاَتهكهیدا و ئه‌م ساڵیش به خۆشحاڵیه‌وه له ناو به‌ژداربووانی شانده هونه‌رییه فه‌رمیه‌كان ی ولاَتان ،كوردستان بۆیه‌كه‌م جار به‌ژدار ده‌بێت ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تاكه هه‌رێمیشه به‌ژداری كردووه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆش حاڵییه.
خانه‌قا گوتیشی:\"" پاشان شاندی هونه‌ری میللی كوردی سه‌ردانی ئیماره‌تی شاریقهیان كردوو لهوىَ له سه‌نته‌ری شار ،نمایشی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردیان كردوو بووه مایه‌ی خۆشحاڵی به‌ژداربووان .هه‌روه‌ها له دووه‌م رۆژی نه‌ته‌وه‌ی ئیمارات دا شاندی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی سه‌ردانی ئیماره‌تی فوجێرهیان كردوو ، تیایدا چه‌ندین تابلۆی فۆلكلۆری كوردی كه پێك هاتبوون له (شوان و بێرى و دستار و جوتیار و برگێن زورنا و هه‌ڵپه‌ركێی و گوڤهندی كوردى)پێشكه‌ش كرا،كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.
بریاریشه نمایشی فۆلكلۆری كوردی له هه‌ر حه‌وت ئیماره‌ته‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌گرتوو نمایش بكرێت ."