میرجه‌لاله‌دین كه‌زازی، سێ ئه‌لبوومی شیعری بڵاو ده‌كاته‌وه

له لایه‌ن به‌شی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسینگه‌ی موزیكی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئیزن و مۆڵه‌ت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی \""ئارش كهمانگیر\"" به ده‌نگی كه‌زازی له سێ به‌شی جیاوازدا ده‌ركرا.
ئه‌لبوومی \""ئارش كهمانگیر 1\"" به ده‌نگی كه‌زازی و ئاوازدانان و دابه‌شكردنی حوسێن نه‌یستان له نۆ پارچه پێكهاتووه كه بریتین له: گوردی پیر، كنام دیو، دێولاخی دژهم و مه‌رگ ئاوا.
ئه‌لبوومی \""ئارش كهمانگیر 2\"" به ده‌نگی كه‌زازی و ئاوازدانان و دابه‌شكردنی نه‌یستان، له 12 پارچه پێكهاتووه كه بریتین له: به‌ره‌و سپێهر، نه‌نگ و نه‌یڕه‌نگ و سه‌ره‌تای رێگا.
ئه‌لبوومی \""ئارش كهمانگیر 3\"" به ده‌نگی كه‌زازی و ئاوازدانان و دابه‌شكردنی نه‌یستان، له 10 پارچه پێكهاتووه كه بریتین له: گوریز، باران و سوگی زه‌ندی جاوید.
ئه‌لبوومه‌كانی \""ئارش كهمانگیر 1\"" و \""ئارش كهمانگیر 2\"" و \""ئارش كهمانگیر 3\"" به ده‌نگی كه‌زازی و ئاوازدانه‌ری نه‌یستان، له لایه‌ن كۆمپانیای \""جامع ئه‌لحان شرقی\"" له وڵاتی ئێران چاپ و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ رێزگرتن له 50 ساڵ خزمه‌تكردن، رێوره‌سمی رێزلێنانی میرجه‌لاله‌دین كه‌زازی، به پاڵپشتیی ماڵی بیرمه‌ندانی زانسته مرۆییه‌كان و به هاوكاری دامه‌زراوه‌ی فیرده‌وسی و چه‌ند داموده‌زگایه‌كی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی ئێران، له ته‌لاری كۆبوونه‌وه‌كانی ماڵی بیرمه‌ندانی زانسته مرۆییه‌كان له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م رێوره‌سمه به هاوڕێیه‌تی بریكاری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی شاره‌وانیی تاران، رێكخراوه‌ی سه‌مت، ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئێران، ئه‌نجومه‌نی بڕه‌وپێدانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسیی ئێران، ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌مه‌كان و بلیمه‌ته فه‌رهه‌نگییه‌كانی و شۆڕای په‌ره‌پێدانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسیی ئێران ساز درا.
میرجه‌لاله‌دین كه‌زازی، له یه‌كه‌مین مانگی زستانی ساڵی 1948 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیی له شاری كرماشان هاتۆته دنیا. به‌هۆی باوكییه‌وه كه تامه‌زرۆی كتێب خوێندنه‌وه بوو، قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی ئالیانس له شاری كرماشان ته‌واو كرد.
دواتر بۆ قۆناغی دواناوه‌ندی چووه قوتابخانه‌ی رازی له شاری كرماشان، ئینجا بۆ درێژه‌پێدان به خوێندنی باڵا چووه كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له زانكۆی تاران و چه‌ندین خولی جۆراوجۆری فێركاری ته‌واو كرد، ساڵی 1991 له زانكۆی تاران بڕوانامه‌ی دكتۆرای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی وه‌رگرت.
كه‌زازی، ئێستاكه ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستییه له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و زمانه بیانییه‌كانی سه‌ر به زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی له شاری تاران. ئه‌و نێشته‌جێی شاری كه‌ره‌ج له پارێزگای ئه‌لبورزه و شاره‌زایی ته‌واوی له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی، ئیسپانیایی، ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی هه‌یه.
ساڵی 2005 وه‌كوو سیمای هه‌رمان له بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب له ئاستی ئێران ده‌ستنیشان كرا. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌كوو سیمای هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای كرماشان دیاریی كرا. له هه‌مان ساڵدا له‌وحه‌ی سوپاسی ئه‌نجومه‌نی پڕبایه‌خی ئه‌ده‌بی پارناسۆس له وڵاتی یۆنان پێی به‌خشرا.
ساڵی 2006 وه‌كوو توێژه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی هه‌ڵبژێردرا. ساڵی 2008 بووه سیمای هه‌رمانی ناوچه‌ی كه‌ره‌ج. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌ك مامۆستای نموونه‌یی زانكۆی ئازادی ئێران ده‌ستنیشان كرا.
ساڵی 2009 به نووسینی كتێبی نۆ به‌رگی \""نامه‌ی باستان\"" خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی زانكۆی تاران پێبه‌خشرا. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌ك توێژه‌ری نموونه‌یی پارێزگای مه‌ركه‌زی له ئێران دیاریی كرا.
ئه‌مساڵ كتێبێك بۆ ناساندنی كه‌زازی به ناوی \""له پیتی كافهوه بۆ نوون\"" له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌تره له 214 لاپه‌ڕه‌دا له ئێران چاپ و بڵاوكرایه‌وه كه بریتییه له وتووێژ و دیمانه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌زازی، ژیاننامه و سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كان و ئه‌ندێشه و بیروڕایه‌كانی ئه‌م نووسه‌ر و توێژه‌ر و مامۆستایه‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسیی له خۆ گرتووه.
كه‌زازی، ساڵی 1990 به وه‌رگێڕانی كتێبی \""ئانهئید\"" به‌رهه‌می \""ویرژیل\"" بۆ سه‌ر زمانی فارسی خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵی ئێرانی به‌ده‌ستهێنا. ساڵی 2009 به نووسینی كتێبی \""نامه‌ی باستان\"" كه له نۆ به‌رگدا چاپ كراوه، پله‌ی یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌كانی بنه‌ڕه‌تی له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خوارزمی به‌ده‌ستهێناوه."