له تاران بێهرووز غه‌ریب پوور، ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی عاشوورا پێشكه‌ش ده‌كات

نمایشه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه له كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی 5 كانونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر 2012، له ته‌لاری فیرده‌وسی ده‌ست پێده‌كات.
له‌م ئۆپێڕایه‌دا بێهزاد عه‌بدی، وه‌ك ئاوازدانه‌ر ئاماده‌یه و موزیكی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن ئۆركێسترای ناسیۆناڵ له وڵاتی ئۆكرانیا تۆمار كراوه.
شانۆگه‌ری \""ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی عاشوورا\"" تا ئێستا له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه: ئیتاڵیا، فه‌ڕه‌نسا، پۆڵه‌ندا و چه‌ندین وڵاتی دیكه نمایش كراوه.
هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ری ناوداری شانۆی كوردستان، ئێران و جیهان بێهروز غه‌ریب پوور، ساڵی رابردوو كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی 15یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه‌ی پراگ له كۆماری چیك بوو، له‌و فێستیڤاڵه‌دا وۆركشۆپێكی له‌سه‌ر شانۆی بووكه‌ڵه‌ی ئێران ساز كرد و له چوارچێوه‌ی ئه‌و وۆركشۆپه‌دا شانۆی بووكه‌ڵه‌ی ئێران و ئه‌و گرووپه شانۆییانه‌ی له فێستیڤاڵه‌كانی بیانی‌دا و یا له ناوخۆی ئێران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه به هاوكاری دوو گرووپی شانۆیی \""ئاریا\"" و \""هاوچه‌رخ\""، به به‌شداربووانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه‌ی پراگ ناساند.
سه‌رپه‌رشتیاری گروپی شانۆی \""ئاران\"" بێهروز غه‌ریب پوور، پێشتر وه‌ك سه‌رۆك یا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوبژیوانان له چوار خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه‌ی پراگ له چێك به‌شداری كردووه و ساڵی 2007 وه‌ك سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌نتێرنێتی رێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه \""واپ\"" كه ده‌زگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه‌یه له چێك هه‌ڵبژێردرا.
تا ئێستا چه‌ندین جار وه‌ك سه‌رۆكی لێژنه‌ی راوێژكارانی \""واپ\"" واته ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه بۆ به‌شداریی كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵانه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یه سه‌ردانی شاری پراگی كردووه."