مەملەکەت کورێرەکان لە ھەولێر نمایش دەکرێت

مەملەکەت کورێرەکان لە ھەولێر نمایش دەکرێت
27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- دوای بەشدارییکردنی شانۆگەری کوردی \"مەملەکەتی کوێرەکان\"" لە فێستیڤاڵی لاوانی عەرەب لە بەغدا، بڕیاروایە نمایشێکی تایبەتی لە هەولێر بۆ بکرێت.

ئەم بەرهەمە شانۆییە لە دەرھێنانی و ئامادەکردنی بارزان سنجاوییە و بەرھەمی بەرێوەبەرایەتی ھونەر شانۆی ھەولێرە.

شانۆگەرییەکە لە ٢٨-٣٠ ئەم مانگە لە ھۆڵی گەل بۆ هەوادارانی شانۆ نمایش دەکرێت و نمایشەکانی لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەبێت."
Top