په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری محه‌مه‌د پاشای جاف لادرا

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری محه‌مه‌د پاشای جاف لادرا
24ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- ئه‌مرِۆ له‌رێوره‌سمێكدا له‌سه‌ر قه‌لاَی شێروانه‌ له‌شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری محه‌مه‌د پاشای جاف بنیات نه‌ری قه‌لاَی شێروانه‌ لادرا و ژماره‌یه‌ك وتار و هۆنراوه‌ پێشكه‌ش كران.

له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك گوتار له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا كه‌ سه‌رجه‌میان به‌رز نرخاندنی مێژووی پرِ له‌شكۆی هۆزی جاف له‌ بنیات نانی قه‌ڵاكه‌ ده‌كرد.

ساڵح محه‌مه‌د جێگیری به‌رِێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان رِاگه‌یاند: رِۆڵی هۆزی جاف به‌رز ده‌نرخێنین له‌ بنیات نانی قه‌لاَ و نه‌شیشارده‌وه‌ مه‌وله‌وی شاعیر شیعری بۆ محه‌مه‌د پاشای جاف نووسیوه‌.
Top