توێکلی هێلکە فڕێ مەدەن کارەبای لێ دروستدەکرێ
ساڵانە بە رێژەی ٧٦ ملیاڕ هێلكە لە ئەمریكا بە كار دەهێنرێت و توێكلەكانیان وەكو زبڵ و خاشاك فڕێ دەدرێت. هەر چەند كە رێژەیەكی كەم لەم توێكلانە وەكو كوود و كیمیاوی بە كاردێت.
جان دێنگ، توێژەری ئەم توێژینەوەیە دەڵیت: رۆژانە ملیۆنەها هێڵكە بە كار دێت و توێكلەكانیان فرێ دەدرێت.ئەمەش بووە جێگای زۆربوونی رێژەی زبڵ و بیرمان لەوە كردەوە كە چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە بدۆزینەوە و هەستاین بە توێژینەوە لە سەر سودەكانی ئەم پاشماوەیە كە وەكو كارلێكەری كیمیاوی بەكار بهێندرێت بۆ بەرهەمهێنانی نانۆمیڵەكانی بە گۆگرد.
بە بەكارهێنانی ئەم توێكلانە، تێكهەڵەیەكمان بەرهەمهێنانە كە بەم شێوەیە یە C59S8. ئەم تێكهەڵە كیمیاوییە خاوەنی چالاكی و هێزەكی زیادە بۆ بەكارهێنان وەكو ئەلیكترۆد لە پاتری لیسیۆم دا. توێكلی هێلكە لە دو بەشی سەرەكی پێكدێت.بەشی دەرەوە كە ڕەقە و لە كاربۆناتی كالیسیۆم پێكهاتووە و بەشی ناوەوەی لە پێستەیەكی ناسك كە پرۆتینە پێكهاتوە.
بۆ بەكارهێنانی توێكلی هێلكە وەكو كوودی كیمیاوی پێویستە ئەم دوو توێكلانە لێك جیا بكرێنەوە، كە ئەمەش تێچوویەكی ئابوری و كاتی زۆری دەوێت. بەم رێكارە ئاسانكاری بۆ ئەو كار و تێچویانە كراوە.
زانایان ئەمەشیان بە دەر خستووە كە بەم رێگایە دەتوانن نزیكەی ٥٤٠ میلی ئەمپێر لە كاتژمێرەك دا بۆ هەر گرامێكی توێكلی هێلكە بەرهەم بهێنن.
سەرچاوە: Chemistry of Materials Magazine