زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن: به‌م نزیكانه باكوری ئه‌فریقا وبه‌شێك له‌ئه‌ورووپا خاپوور ده‌بن
ئه‌و دوو زانایه پێشبینی ده‌كه‌ن به‌شێك له‌و گڕكانه به‌خێرایی 50 -100 مه‌تر له‌چركه‌یه‌كدا دابڕووخێته ناو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی. پێشیان وایه ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته نزیك بووه‌ته‌وه. له‌ئێستاوه گڕكانه‌كه ده‌ستی كردووه بههاویشتنی پریشكی ئاگر و تۆزی گڕكانی. به‌و هۆیه‌شه‌وه دارستانه‌كان گڕده‌گرن و ئاسمان ڕه‌ش ده‌بێت. بومه‌له‌رزه‌ی به‌گووڕ په‌یداده‌بێت و چه‌ندین ئاوه‌دانی وێران ده‌بن.
ئه‌و دوو زانایه پێیان وایه شه‌پۆله درێژه‌كه‌ی ئه‌و ڕووداوه ده‌گاته 900 مه‌تر و خێراییه‌كه‌یشی له‌خێرایی فڕۆكه‌یه‌كی فیشكه‌دار تێده‌په‌ڕێت. ئه‌و ڕووداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شارستانیه‌تی مرۆڤ داده‌نێت. به‌تایبه‌تی چونكه به‌شێكی گه‌وره له‌باكوری ئه‌فریقا و ئه‌ورووپا خاپوور ده‌كات.
تسۆنامی ئه‌مجاره ده‌گاته دوورگه‌كانی كاریبی و به‌شه‌پۆلێكی به‌رز له ئه‌مریكای باكور و باشوریش ده‌دات.
له‌ساڵی 2004دا تسۆنامی سۆمه‌تره ڕوویدا، كه‌بوو به‌هۆی كوژرانی 300 هه‌زار كه‌س له4 وڵاتی ئاسیادا.
زاناكان هۆكاری ئه‌و تسۆنامییهیان ئاشكرا كرد و گوتیان: به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو چینی زه‌وی لكان به‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش دۆخێكی ناسروشتی چینه‌كانی زه‌ویه، چونكه ده‌بوو بهتهنیشی یه‌كه‌وه بوونایه.
ئه‌و دوو چینه بۆماوه‌ی 1200 ساڵ به‌و جۆره مابوونه‌وه، دواجار یه‌كیان خلیسكا و ئه‌ویتریان به‌رز بووه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و جوڵه‌یه‌دا فشارێك دورست بوو كه 23 جار گه‌وره‌تربوو له‌و فشاره‌ی هه‌ردوو بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هێرۆشیما و ناكازاكی دروستیان كرد.
له‌ئه‌نجامدا شه‌پۆلی زه‌به‌لاح و ترسناكی ده‌ریاكان په‌یدابوون و هه‌موو وشكانییه‌كانی ڕاماڵی، بهزیندهوهرهكانیهوه، ئه‌وانه‌ی كه به پێداكێشان ده‌مردن، زۆر زیاتر بوون له‌وانه‌ی به‌نوقم بوون ده‌مردن.