ئه‌و جینه‌ی به‌رپرسه له جه‌ڵته‌ی مێشك دۆزرایه‌وه
ئه‌و جینه ناو نراوه " FoxF2 " ئه‌و جینه‌ش له‌هه‌موو كه‌سێكدا هه‌یه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كه‌ی له‌یه‌كێك بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه، زانایان وای بۆ ده‌چن ئه‌و جیاوازیه هۆكاری مه‌ترسی خوێنبه‌ربوونی مێشك لای هه‌ندێك زیاتر بێت، له هه‌ندێك كه‌سی دیكه.
پرۆفیسۆر پیته‌ر كارلسۆن له ئینستیتیوی كیمیا و بایه‌لۆجی مایكرۆیی له زانكۆی گۆته‌نبێرگ وتی، هه‌موو مرۆڤێك ئه‌گه‌ر به‌ناو ساڵ كه‌وت، زوو و دره‌نگ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت.
زانایان داتای جینی 150 هه‌زار كه‌سیان چاره‌سه‌ر كردوه و گه‌یشتنه ئه‌نجامێك كه جینی FoxF2 خه‌سڵه‌تێكی بێوێنه‌ی بۆ بۆڕییه‌كانی خوێنی مێشك هه‌یه، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن به‌ربه‌ستی خوێنی مێشك.
به‌پێی وته‌كانی كارلسۆن، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه له بواره‌كانی تایبه‌ت به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌ده‌ست هات، بۆیه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشكیان هه‌یه، كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن پارێزگاریان لێ ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جینه یارمه‌تی ده‌دات ده‌رمانێك ئاماده بكرێت، بتوانێت بۆڕییه‌كانی خوێنی ده‌ماغ قایمتر و پته‌وتر بكات.