زه‌یتی زه‌یتوون له دوو نه‌خۆشی ترسناك ده‌تپارێزێت
له‌م دواییانه‌دا زانایه‌كی خۆراكسازی له زانكۆی "روتگێرس" له‌گه‌ڵ دوو زینده‌وه‌رزان له شاری "نیویۆرك" دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئاشكرا كرد بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كه زه‌یتی زه‌یتوونی سرووشتی جۆره پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌تی تێدایه پێی ده‌وترێت" ئۆلیۆكانسال" كه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كوژێت له ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك، ڕه‌نگه ڕێگری له نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌ش بكات.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ری stethnews كه تێیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانایان له سه‌ره‌تادا دڵنیا نه‌بوون له‌وه‌ی كه چۆن ئه‌م پێكهاته‌یه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌بات، به‌لاَم دڵنیابوون له‌وه‌ی كه كاریگه‌ریه‌كی سه‌رسورهێنه‌ری هه‌یه كه هیوا به‌خشێكی گه‌وره‌یه بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له جیهاندا.
دواتر زانایان به پێی بیردۆزێك ئاشكرایان كرد كه ئه‌م پێكهاته‌یه ڕه‌نگه كار بكاته سه‌ر جۆره پرۆتینێك كه له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌م پرۆتینه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خانه‌كان بمرن به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كه پێی ده‌وترێت apoptosis واتا مردنی خانه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه داڕێژراو.
یه‌كێك له توێژه‌ره‌وه‌كان "ئۆلیۆكانسال"ی به‌كارهێنا بۆ ئه‌و خانانه‌ی كه تووشی شێرپه‌نجه هاتبوون، دواتر توانی ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی ده‌ست بكه‌وێت:
1-خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان راَسته‌وخۆ ده‌ستیان كرد به له ناوچوون دوای ئه‌وه‌ی "ئۆلیۆكانسال"یان بۆ به‌كارهێنرا.
2-تێكڕای ماوه‌ی له‌ناوچوونی خانه‌كان 30 خووله‌ك بۆ 1 كاتژمێر بوو ئه‌مه له كاتێكدا خانه‌كان خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی پێویستیان به 16-24 كاتژمێر هه‌یه
3-به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه زاناكان ئاشكرایان كرد كه ئه‌نزیمه‌كانی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ن كه به‌رپرسن له له‌ناوبردنیان.
4-كاتێك ئۆلیۆكانسال به‌كارهێنرا ، ئه‌وا بووه هۆی كونكردنی ئه‌و توره‌كه بچووكانه‌ی كه له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندا هه‌ن، ئه‌و تووره‌كانه پاشه‌ڕۆی خانه‌كه كۆده‌كاته‌وه و ده‌بێته سه‌نته‌ری دووباره به‌كارهێنانه‌وه له خانه‌كه‌دا، ئه‌م تووره‌كانه به شێوه‌یه‌كی زانستی پێیان ده‌ڵێن"لایسۆسۆم" و گه‌وره‌ترن كاتێك له‌ناو خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندان وه‌ك له‌وه‌ی كاتێك له‌ناو خانه‌یه‌كی ئاساییدان، هه‌ر بۆیه بڕێكی زیاتر پاشه‌ڕۆ هه‌ڵده‌گرن، ڕه‌نگه ئۆلیۆكانسال ڕێگری له نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه بكات.
هه‌نگاوی دواتری دۆزینه‌وه‌كه چی بوو؟
كاتێك تۆ پێكهاته‌ی "ئۆلیۆكانسال" له ڕێگای زه‌یتی زه‌یتوونه‌وه به‌كارده‌هێنیت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بێ هیچ زیان گه‌یاندنێك به خانه ئاساییه‌كان، ته‌نها ده‌بێته هۆی راگرتنی سووڕی ژیانی خانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك بڵێیت خانه‌كان چوونه‌ته حاڵه‌تی نووستنه‌وه، دوای یه‌ك رۆژ خانه ئاساییه‌كان ده‌چنه‌وه بارودۆخی ئاسایی خۆیان و سووڕی ژیانیان به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌دا زاناكان هانی شاره‌زایان ده‌ده‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی دواتر، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له تاقیگه‌دا كاری له‌سه‌ر بكرێت، هه‌رچه‌ند لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر پَویسته به‌لاَم "ئۆلیۆكانسال" هیوا ده‌داته تووشبوانی شێرپه‌نجه.
خه‌ندان