4 خۆراك زیان بە بیرەوەری دەگەیەنێت

4 خۆراك زیان بە بیرەوەری دەگەیەنێت
هەندێ خۆراك ئاستی بیرکردنەوە بەرز دەکەنەوە(زیادەکەن)، واتا مێشک و بەشی بیری بەهێز دەکەن هەروەك چۆن هەندێ خۆراکیش هەیە دەبێتەهۆی لەبیرچونەو.

بەڕاستی ترسێنەرە ئەگەر خواردنێکی هەڵە بخۆیت، بەتایبەتی ئەگەر لە نەخۆشی (زەهایمەر)ت ێکچونی مێشك دەترسیت، خواردنی تەندروست نەك هەر شێکی جوانت پێ دەبەخشێت، بگرە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە،نەخۆشی شەکرە،هەروەها دەبێتە هۆی پاراستنی چالاکی مێشك.

ئەو خۆراکانەی کە پێویستە لێیان دووربکەویتەوە ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە مێشکت بکەیت دژی نەخۆشی لەبیرچونەوە چین؟

1-خواردنی پەنیر بەشێوەیەکی بەردەوام
کەپێکدێت لە دوو جۆر پەنیر، ئەوانیش ئەمریکی ومۆزارێلا(Mozzarella stick) و جۆرەکانی ترش زۆر خواردنیان باش نیە بۆ مێشك، چونکە دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی پرۆتینێکی زۆر لەلەشدا، کە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی لەبیرچونەوەو نەخۆشی(زەهایمەر).

2-بیرە
ئەگەر حەز بەخواردنەوەی بیرە دەکەیت هەموو شەوێک لەگەڵ هاوڕێکانت، ئێستا کاتی ئەوەیە ڕێگری بکەیت لەتوشبوونی نەخۆشی لەبیرچونەوە لەداهاتوودا، چونکە زۆربەی ئەو بیرانەی ئێستا هەیە (نیتراتی پۆتاسیۆم) یان تێدایە، کە مەترسی (زەهایمەر) زیاد دەکات.

3-گەنمەشامی برژاو
بەداخەوە ئەو ژەمە خۆراکە سوکەی کەلەکاتی سەیرکردنی فیلم لەماڵەوە یان لە سینەمادا دەیخۆین، دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە،چونکە(diacetyl) تێدایە کەماددەیەکی کیمیاییە لە مێشکدا دەنیشێت و وەرەم دروست دەکات، ئەمەش وادەکات کەتوشی نەخۆشی (زەهایمەر)بیت.

4-بەردەوام خواردنی گۆشت
بە گشتی هەموو شتێک بە بەردەوامی خواردنی خراپە بۆ تەندروستی، لەوانەش گۆشت و جگەرە کێشان وگۆشتی ڕانە بەراز و پشتی بەراز، لەوانەیە بەتامبن بەڵام هەست بەو کاریگەریە ناکەیت کە دەیکاتە سەر مێشکت ئەمەش لەبەر ئەوەیە کەپێکهاتەکانی گۆشت دەبێتەهۆی ئەوەی جگەری مرۆڤ ئەو چەوریانە دروستبکات کەدەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی مێشك.

ئێستا لەجیاتی ئەوەی ئەم خواردنانە بخۆی کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، پێویستە بیر لەتەندروستیمان بکەینەوە و ئەو خواردنانە بخۆین کەبەسودن بۆ تەندروستیمان.


ماسی ئاوی سارد،لەگەڵ ماسی سەلەمون.
ئەو سەوزانەی کەشێوەی گەڵادان.
ئەو میوانەی کە ڕەنگیان تۆخە وەك(شاتوو).
ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە (کافاینیان)تێدایە، وەك چوکلێت و کاکاو چاو قاوە.


خەندان لایف-
Top