7 ئامۆژگاری بۆ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی پێیه‌كان
1-شتنی پێیه‌كانت رۆژانه،به‌ڵام دواتر به‌باشی وشكی بكه‌ره‌وه به‌تایبه‌تی نێوانی په‌نجه‌كان.
2-هه‌وڵبده بۆدره بكه به پێیه‌كانت و نێوانی په‌نجه‌كانت، چونكه دژی هه‌وكردن و به‌كتریایه و بۆنی خۆش ده‌كات.
3-هه‌وڵبده ئه‌و پیڵاوانه هه‌ڵبژێریت، كه له پێستی سروشتی دروستكراون و چونكه هه‌وا باشتر هاتوچۆی پێدا ده‌كات.
4-هه‌وڵبده 2 رۆژ به‌سه‌ریه‌كه‌وه هه‌مان پێڵاو له‌پێ مه‌كه.
5-گۆره‌وی لۆكه‌ی و سروشتی هه‌ڵبژێره، نه‌ك نایلۆن چونكه بۆنی زیاد ده‌كات.
6-پاكردنه‌وه‌ی پێیه‌كانت رۆژانه به پێكهاته و فڵچه‌ی تایبه‌تی وه‌ك خوێ و سركه یان پێكهاته‌ی ئاماده‌كراوی تایبه‌ت.
7-پاكردنه‌وه‌ی پیڵاوه‌كانت پێش له‌پێكردنی رۆژانه.
خه‌ندان لایف-