شێوازێكی ساده بۆ لابردنی خاڵه ره‌شه‌كانی سه‌ر لوت و روخسار
بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خاڵانه چه‌وری پێسته یان زۆر به‌كارهێنانی كرێمی چه‌وره، چونكه ده‌بێته هۆی گرتنی كونیله‌كانی پێست و نه‌هێشتنی گه‌یشتنی ئۆكسجین به پێست.
پێش هه‌مووو شتێك ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌م كێشانه رزگار بێت ئه‌م ئاكۆژگاریانه له یاد مه‌كه:
هه‌وڵبده زوو زوو ده‌موچاو بشۆ، به‌ڵام به پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر.
خاولی تایبه‌ت به خۆت به‌كاربهێنه.
كرێمی تایبه‌تی خۆت به‌كاربهێنه، به‌ڵام تایبه‌ت بێت به‌و كێشه‌یه و دژی چه‌وری بێت.
باشترین رێگاش هه‌وڵبده ده‌موچاو بگریت به‌سه‌ر هه‌ڵمی ئاودا، چونكه زۆر به‌سوده بۆ كردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست، پاشان به ئاوی سارد بیشۆ.
توێكڵی پرته‌قاڵ بهاره و له‌گه‌ڵ زه‌رده‌چه‌وه و هه‌نگوین تێكه‌ڵی بكه و بیده له روخسار بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر، دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
سركه و نیشاسته تێكه‌ڵ بكه تا ده‌بێته هه‌ویر و بیده له‌و شوێنه‌ی خاڵه ره‌شه‌كه‌ی پێوه‌یه، پاش چه‌ند خوله‌كێك ده‌بینیت چۆن خاڵه ره‌شه‌كان دێنه ده‌رێ و ده‌رده‌كه‌ون ، هه‌ویره‌كه لێبكه‌ره‌وه به خێرای.