زیانه‌كانی زۆر شوشتنی دەم و چاو

زیانه‌كانی زۆر شوشتنی دەم و چاو
به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوستڕالی ده‌م و چاو شۆردن به‌ ئاوی سارد به‌سودتره‌ له‌ ئاوی گه‌رم.
كایا سكوتێ دكتۆری پێست و پسپۆڕی ئوستڕالی رایگه‌یاند كه‌ رۆژانه‌ له‌ كاتی خۆشوشتن یان شوشتنی ده‌م و چاو به‌ ئاوی گه‌رم زیانی زۆر به‌ پێست ده‌گات.
ناوبراو زیاتر له‌و باره‌وه‌ گوتی:"زیانه‌كانی ئاوی گه‌رم بۆ پێست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیان به‌ ده‌ماره‌كانی ده‌م چاو ده‌گات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێستی ده‌م و چاو ناسكه‌ و پله‌ی گه‌رمی زۆرتر كاری تێده‌كات، ئه‌وه‌ش واده‌كات روخسار تووشی رووشان ببێت.
Top